بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی فەلەستین ئەلیەوم، ژمارەیەک ڕێکخراوەی مەدەنی ئەمریکیی و نێودەوڵەتی بە واژۆ کردنی بڵاوکراوەیەک، پشتیوانی خۆیان لە چاکسازی لایحەی بووجەی بەرگری نەتەوەیی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ڕاگەیاند.
ئەم لایحە لە لایەن نوێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا و بە مەبەستی ڕاگرتنی فرۆشتنی چەک بە ڕژیمی زایۆنی پێشکەش کرا. دەوڵەتی ئەمریکا لە مانگی مەی لە سەر فرۆشتنی چەکی پێشکەوتوو بە ڕژیمی زایۆنی بە نرخی ٧٣٥ دۆلار ڕێککەوتبوو.
ئوکاسیا کورتز یەکێک لە نوێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا لە تویتەری خۆیدا ڕایگەیاند چاکسازی لایحەی بووجەی بەرگری نەتەوەیی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بە مەبەستی ڕاگرتنی فرۆشتنی چەک بە ڕژیمی زایۆنی باسی کراوە چونکوو ئەم ڕژیمە لەم چەکانە بۆ بۆردومان کردنی خەڵکی فەلەستین و ڕووخاندنی ماڵەکانیان کەڵکی وەرگرتووە.
تا ئێستا ١١٩ ڕێکخراوەی جیهانی و نێودەوڵەتی پشتیوانی خۆیان لەم گەڵاڵەیە ڕاگەیاندووە.
Your Comment